سودانى ئاماده‌یه‌ بۆ راگه‌یاندنى پرۆژه‌یه‌كى ئیسڵاحى گه‌وره‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماده‌یه‌ بۆ راگه‌یاندنى پرۆژه‌یه‌كى ئیسڵاحى گه‌وره‌ بۆ ئابوورى وڵات.

عه‌بدولحوسه‌ین ئه‌لعه‌نبه‌كى، راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى ئابورى، به‌ رۆژنامه‌ى فه‌رمى عێراقى رایگه‌یاندوه‌: محمد شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زران پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ی چاكسازى له‌به‌رده‌سته‌ بۆ ئابورى عێراق وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو له‌ده‌ست به‌كاربوونى له‌ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن دا.

عه‌نبه‌كى راشیگه‌یاند: ئه‌و پرۆژه‌یه‌ كار له‌سه‌ر باشتركردنى بازاڕ وپاراستنى ده‌كات، وپشتیوانى له‌به‌رهه‌مى ناوخۆیى ده‌كات، پشت به‌بنه‌ماكانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌به‌ستێت له‌بوارى ئیسڵاحى بانكى و دانانى سنورێك بۆ گه‌نده‌ڵى دارایى وكارگێرى.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: پرۆژه‌كه‌ كار له‌سه‌ر باشتركردنى كه‌رتى تایبه‌ت و،هه‌روه‌ها ره‌خساندنى ژینگه‌ى كار له‌وڵات دا ده‌كات.