دیجیتاڵ میدیای سپێده.
سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند، دەستکەوتی بەرچاویان لە دەوروبەری شاری خێرسۆن بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی ڕووسیا کشانەوەی خۆی لە شارەکە ڕاگەیاند.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆک کۆماری ئوكرانيا ڕایگەیاند کە هێزەکانی نزیکەی ٤٠ ناوچەی نیشتەجێبوونیان لە باشووری ئۆکرانیا کۆنترۆڵ کردووەتەوە، و شارۆچکەی سەرەکی سنێهۆریڤکایش گرتووەتەوە کە ٥٠ کیلۆمەتر لە باکووری خێرسۆنەوە دوورە.
هەروەها بەردەوامبوونی فشارە بەرچاوەکانی لەسەر دوو بەرەی نزیک خێرسۆن ڕاگەیاند، لەوانە پێشڕەوییەکەی نزیکەی ٧ کیلۆمەتر لە هەندێک ناوچەدا.
ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، دەستیان کردووە بە کشانەوە لە شارەکە، کە گەورەترین دەستکەوتی لەشکرکێشیەکەیدا بووە، بەڵام پرۆسەکە ڕەنگە چەند هەفتەیەک بخایەنێت.