دیجیتاڵ میدیای سپێده
راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، 14 ساڵه گۆڕانكاری له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق نه‌كراوه و حكومه‌تی نوێ هه‌وڵده‌دات پشتگیری زیاتری چینی هه‌ژار و ئه‌وانه‌ی كه‌مترین مووچه‌ی حكومه‌تیان هه‌یه بكات.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سه‌باحی ره‌سمی رایگه‌یاند، له ساڵی 2008ه‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له مووچه نه‌كراوه و ئێستا مشت‌ومڕ هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌مواری مووچه و راستكردنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لیه‌تی پێدانی مووچه.
وتیشی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق 42%ی خه‌رجی حكومه‌ت پێكده‌هێنێت و ئه‌وه‌ش بارگرانییه‌كی زۆره له‌سه‌ر ئابوری وڵاته‌كه و جیاوازی زۆر هه‌یه له مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كاندا و پێویستی به گۆڕانكاری هه‌یه.
راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌تی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی هه‌وڵده‌دات بۆ پشتگیریكردنی چینی هه‌ژار و ئه‌وانه‌ی كه‌مترین مووچه‌ی حكومه‌تیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌جێماوه كه بیخاته ناو پڕۆژه یاسای بودجه‌وه.