شێوازی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەگۆڕێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


بەپێی زانیاریەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستمی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەگۆرێت، چیتر هەر چوار ساڵێک جارێک پلەی فەرمانبەر بەرزناکرێتەوە.

ئەنجومەنی ڕاژە پێشنیاری بۆ حکومەتی هەرێم کردووە، کە لەمەودوا پلەبەرزکردنی فەرمنبەران لەسەر بنیاتی ماوەی فەرمانبەرێتان نەبێت، بەڵکو لەسەر بەرهەمدارێتی ئەو فەرمانبەرەبێت.

پێشتر هەر چوار ساڵێک جارێک پلەی فەرمانبەر بەپێی یاسای خزمەتی مەدەنی بەرزدەکرا، بەڵام بەپێی ئەم پێشنیارەبێت چیتر کار بەم سیستمە ناکرێت.

ئەو پێشنیارە بەجۆرێکە کە ئەو لیژنەیەک لە هەر وەزارەتێک پێکدێت و سەیری کار و بەرهەمی فەرمانبەرەکان دەکەن ئەوەی شایستەبێت پلەی بەرزدەکەن.

بەڵام فەرمانبەرانی هەرێم ترسیان هەیە کە ئەم بابەتەش بکرێتە حیزبی و پێوەری پیشەیی لەبەر چاو وەرنەگرێت، وەکو زۆرێک لە پرۆسەکانی تر، کە ئەو فەرمانبەرەی بەرێوبەر و وەزارەتەکان ڕایان لەسەربێت پلەیان بەرزکرێت ئەگەر شایستەش نەبێت و کەسانی شایستەش مافیان بخۆرێت.