بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی له‌ ئاگادارییه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ر ماڵێك پێوه‌ری ئاو نەبەستێت مانگانه‌ 80 هه‌زار دیناری لێ وەردەگیرێت".

ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌:

هاووڵاتیانی ئازیز ئاگاداردەکەین دوا مۆڵەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو بەرواری ٢١-١٢-٢٠٢٢ لەدوای ئەو بەروارەوە هەر هاووڵاتیەک پێوەری ئاوی نەبەستبێت مانگەنە بڕی ٨۰ هەزار بۆ ماڵ و ۲۰۰ هەزار دینار بۆ دوکان و شوێنی بازرگانی بۆ ئەژماردەکرێت لەبری نەبەستنی پێوەری ئاو ....