ئەو هاوڵاتیە ئێرانیەی كە بۆ ماوەی 18 ساڵ لە فڕۆكەخانەیەكی فەرنسا مایەوە گیانی لەدەستدا

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

مێهران كەریمی ئەو هاوڵاتیە ئێرانییەی كە بۆ ماوەی 18 ساڵ لە فڕۆكەخانەی شارل دیگۆل لە شاری پاریس لە فەرنسا مایەوە وەك پەنابەر گیانی لەدەستدا.

بەرپرسێكی فڕۆكەوانی فەرنسی بە ئاژانسی جام كوردی راگەیاندووە: مێهران كەریمی ناسری پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە لە تێرمیناڵی ئێف دوو لە فڕۆكەخانەیەكی فەرنسا تووشی جەڵتەی دڵ بووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەو بەرپرسەی دەستەی فڕۆكەوانی پاریس ئاماژەی بەوەشكرد، پۆلیس و تیمێكی پزیشكی هاوكاری پزیشكییان بۆ مێهران كەریمی دابینكردووە، بەڵام نەیانتوانیوە گیانی ڕزگار بكەن.

چیڕۆكی مێهران كەریمی چیرشۆكێكی سەرنج ڕاكێش بووە لە لایەن دەرهێنەر ستیڤن سپیلبێرگ، چیرۆكی ئەم پیاوە كراوەتە فیلمێكی بەناوبانگ لە ژێر ناوی "زە تێرمیناڵ"، مێهران كەریمی ناسری لەدایكبووی ساڵی 1945 بووە، لە ساڵی 1988 تا ساڵی 2006 لە تێرمیناڵی 1ی فڕۆكەخانەكە شارل دیگۆل نیشتەجێ بوو، سەرەتا كەریمی بەهۆی كێشەی یاساییەوە لە فڕۆكەخانەكە ڕاگیرا چونكە كاروبارەكانی ئیقامەی تەوا نەبوو، بەڵام دواتر بە ویستی خۆی، بەپێی ڕاپۆرتە میدیاكانی فەرەنسا بۆماوەی 18 ساڵ لە تێرمیناڵەكەی فڕۆكەخانە ژیانی بەسەر برد.

بەرپرسانی فڕۆكەخانەی شارل دیگۆل ئاماژەیان بەوەشكردووە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا مێهران كەریمی دوای چەند ساڵێك لەدوای جێهێشتنی فڕۆكەخانە جارێكی دیكە گەڕاوەتەوە شوێنی خۆی لەوێ ماوەتەوە.

چیڕۆكی ئەم پیاوە ئێرانیە بە سەیرترین چیڕۆك دانراوە و بە درێژترین ماونەوە درانراوە لەناو فڕۆكەخانە لەسەر ئاستی جیهان.