ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ئیستانبوڵ روویدا

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه‌ هێشتا هۆكاره‌كه‌ی نازانرێت، له‌ شه‌قامی ئیستیقلالی ناوچه‌ی به‌یئۆغڵو له‌ ئیستانبوڵ روویداوه‌ و بەم هۆیەوەش قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

له‌ شه‌قامی ئیستیقلال نزیك گۆڕه‌پانی ته‌قسیم ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه‌ هێشتا سه‌رچاوه‌ و هۆكاره‌كای نازانرێت روویداوه‌. دوای گه‌یشتنی هه‌واڵه‌كه‌ش، ژماره‌یه‌كی زۆر تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌، پۆلیس و ته‌ندروستیی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كران.

ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌كه‌وه‌ بیستراوه‌ و ئه‌وه‌ش بینراوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌و كاته‌دا له‌ شه‌قامه‌كه‌ بوون، هه‌ڵاتوون.

تیمه‌كانی پۆلیس له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، رێكاری ئه‌منییان له‌ شه‌قامه‌كه‌ گرته‌به‌ر.

لەلایەکی دیکەش پارێزگارى ئیستانبوڵ رایگه‌یاند كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شه‌قامى ئیستیقلال بریندار و گیانله‌ده‌ستدانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.