دیجیتال میدیای سپێده
له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت كه،" بەهۆی هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دوو پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەک پێشمەرگەش بریندارن".
ئه‌وه‌ش هاتووه ،" كه هه‌ردوو پێشمه‌رگه "ڕێبوار عەبدی" کادری بەوەجی حیزب، خەڵکی سەقز و "ئاسۆ تەوانا" خەڵکی بۆکان له هێرشه مووشەکییه‌كه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانیان شه‌هیدبوون."
راشی ده‌گه‌یه‌نن كه "حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی تازەی حیزبەکەمان و هاوسەنگەرانیان و خەڵکی کوردستان دەکات. بەدڵنیاییەوە خەباتی مافویستی و ڕزگاریخوازیی گەلی کورد لە ئێران هەتا سەرکەوتنی یەکجاری درێژەی دەبێت و کوڕان و کچانی ئازادیخوازی نیشتمان تۆڵەی شەهیدەکانیان بە خەبات و تێکوشان و نەسرەوتن هەتا سەرکەوتن دەکەنەوە."