دیجیتال میدیای سپێده
ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین له بڵاو كراوهیهكدا رایدهگهیهنێت كه "ئەمڕۆ دوو شەممە (14 – 11 - 2022)، ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین لەکۆبوونەوەیەکدا لەپێناو سەلامەتی گیانی خوێندكاران بڕیاری راگرتنی دەوامی خوێندنیدا بۆ كاتێكی نادیار. "
لەكۆبونەوەكەدا باس لهوهكراوه" ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ داوا ڕەواکانی خویندکاران دوپاتكردەوە، لەتەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ دەرماڵەو پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكاران."
ئهوهش هاتووه،" لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندكاران و ئارامی گشتی، ئەنجومەنی زانكۆ بریاری راگرتنی دەوامی خوێندنی خوێندكارانی دا لەرۆژی سێشەممە (15 – 11 – 2022)ەوە بۆ كاتێكی نادیار، و بۆ قەرەبوكردنەوەی ماوەی فەوتاوی خوێندنیش لەداهاتودا ئەنجومەنی زانكۆ بەپێی ساڵنامەی خوێندن ماوەی خوێندن درێژ دەكاتەوە."