دیجیتال میدیای سپێده
كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كرد كه داوا ده‌كات رووسیا به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی ده‌ستیپێكردووه، قه‌ره‌بوو بداته ئۆكرانیا.
كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه له ١٩٣ ئه‌ندام پێكهاتووه، ده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره دا كه داوا ده‌كات رووسیا به به‌رپرسیار بزانرێت له هه‌ر جۆره پێشێلكارییه‌كی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له نێو ئۆكرانیا و له دژی كیێڤ.
له ده‌نگدانه‌كه‌دا ٩٤ وڵات له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردن و ١٤ وڵات له‌گه‌ڵ په‌سه‌ند نه‌كردنی بوون و ٧٤ وڵاتیش ده‌نگیان نه‌دا نه له به‌رژه‌وه‌ندی نه له دژی په‌سه‌ندكردنی. هه‌ریه‌ك له رووسیا، چین، ئێران و سووریا له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا بوون كه دژی په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه بوون.
له بڕیاره‌كه‌دا بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كرێت میكانیزمێك پێكبهێندرێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئۆكرانیا له هه‌ریه‌ك له زیانه‌كان، گیان له‌ده‌ستدانه‌كان یان برینداربوونه‌كان كه له كرده‌وه‌كانی رووسیاوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و كرده‌وه‌كان پێشێلی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان كردووه.
ئه‌گه‌رچی بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پابه‌ندیی یاساییان نه‌بێت به‌ڵام خاوه‌نی قورسایی سیاسیین.