خۆپیشاندەرانی گۆڕه‌پانی ته‌حریری بەغدا كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق هه‌یه.
خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانه‌كه، هه‌موو كاندیدێكی حزبی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تده‌كه‌نه‌وه، هاوكات پۆسته‌ر و لافیته‌ی تایبه‌تیان به كاندیدانی خۆیان بۆ پۆسته‌كه هه‌ڵواسیوه.
خۆپیشانده‌رانی گۆڕەپانەکە کە نزیکەی دوو مانگە لێی گردبوونەتەوە لافیته‌یه‌كیان هه‌ڵواسیوه و له‌سه‌ریان نووسیوه "نه‌خێر بۆ كاندیدی حزبه‌كان".
ئەو کاندیدانەی کە خۆپیشاندەران ئاماژەیان پێکردوون لە لافیتەکەدا هەریەک لە فه‌ریق (عه‌بدولوه‌هاب ساعدی)، فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی دژه تیرۆری عێراق، دادوه‌ر (ره‌حیم عگێلی)یە، كه پێشتر له پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بووه وکاندید سێیەمیش (د. سینان ئه‌لشه‌بیبی)یه، كه ئابووریناسێكی دیاره و پێشتر له ساڵی 2003 تاكو 2012 پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراقی بوو.
سبەی پێنجشه‌ممه، 19/12/2019، دوا رۆژی ماوه ده‌ستوورییه‌كه‌ی به‌رده‌م سەركۆماری عێراقه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ پێكهینانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق راسپێرێت، به‌و پێیه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ده‌ستی له پۆستەکەی كێشاوه‌ته‌وه و ئێستا سه‌رۆكی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره، کە دەست لەکار کێشانەوەکەی لەسەر داوای مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق و دوای پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی، هات.