دیجیتال میدیای سپێده
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ له نێوان وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقدا نییه و نه‌بوه، بۆیه هه‌واڵی به‌شێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌باره‌ی ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه، هه‌واڵی ناڕاسته و تا ئێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش له نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ند نه‌بووه، په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئیراده‌یه‌كی ڕاسته‌قینه له‌هه‌رێمه‌وه نابینرێت، كه بتوانێت كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ربكات،
ده‌شڵێت: گه‌شبینم به‌وه‌ی سودانی بتوانێت به‌شێك له‌و كێشانه چاره‌سه‌ربكات كه حكومه‌ته‌كانی پێش خۆی نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
د.موسه‌ننا ئه‌مین په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو له‌به‌غدا ڕایگه‌یاند: ئیراده‌یه‌كی ڕاسته‌قینه نابینن له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه كه بتوانێت به‌چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌ییه‌وه ڕێكه‌وتنێكی یاسایی و ده‌ستوری بۆ هه‌رێم و عێراق به‌رهه‌مبهێنێت.
سه‌باره‌ت به‌بونی محه‌مه‌د شیاع سودانى وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران د.موسه‌ننا وتی: له‌كاتی لهدهستبهكاربونیهوه گه‌شبینم به‌وه‌ی سودانی بتوانێت به‌شێك له‌و كێشانه چاره‌سه‌ربكات كه حكومه‌ته‌كانی پێش خۆی نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری بكه‌ن، چونكه چه‌ند ساڵێكه سودانی له‌گه‌ڵ ئێمه كارده‌كات له‌په‌رله‌مان‌و پیاوێكی هاوسه‌نگه‌و ئیراده‌ی هه‌یه بۆ خزمه‌تكردن وه‌ك پیاوی ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌ده‌كات، بۆیه ئێمه پشتیوانیمان پێداوه‌و ئومێدمان پێیه‌تی.
بڕیاره شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكات و گرفت و كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا گفت‌و بكرێته‌وه و دووباره ڕێكه‌وتنێكى دیكه بكرێت له نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تى ناوه‌ندى وه‌ڵامى هه‌رێمى نه‌داوه‌ته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆكان.