هه‌ولێر -KDP.info- بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی داراییی حكوومه‌تی عێراق گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێ ڕێكار بگرێته به‌ر تووشی قه‌یرانی دارایی نابێت و ئه‌م دۆخه كاتییەی هاتووەته پێش به‌ئاسانی تێی ده‌پەڕێنێت، له‌وانه مسته‌حه‌قاتی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان دوا بخات و دووه‌م زه‌ویه گرانبه‌هاكان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌لاش بداته وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان به پاره‌یه‌كی زۆر بیفرۆشێت و خاڵی سێیه‌م هه‌موو داهاتی گومرگه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌ت و ڕێكاره‌كان توندتر بكرێن، چونكه ئه‌و قه‌یرانه‌ی پەیدا بووه، كاتییه.
مامۆستای زانكۆ و بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی داراییی حكوومه‌تی عێراق، د. فازڵ نه‌بی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ دۆخی ئێستای ئابووری تێ پەڕێنێت، كه كاتییه، پێویسته هه‌ندێك ڕێكاری كاتی بگرێته به‌ر، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی سێ خاڵه‌وه، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت دابنیشێت و هه‌وڵ بدات دانه‌وه‌ی مسته‌حه‌قاتی كۆمپانیاكان هه‌ندێك دوا بخات تا نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌وانیش ئاماده‌ن ئه‌و كاره بكه‌ن، چونكه دۆخی ئابووری له جیهان تێك چووه و نرخی نه‌وت دابه‌زیوه، بۆیه گرنگه ئه‌و كاره بكات و خاڵی دووه‌م فشاری زیاتر له گومرگه‌كان بكه‌ن، كه هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ كاركردن و هه‌موو داهاته‌كه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بگەڕێننه‌وه و، خاڵی سێیه‌م كاتی خۆی له به‌غدا كردمان، حكوومه‌تی هه‌رێم زه‌ویی زۆری هه‌یه و زۆر گه‌وره‌ن كه هه‌ندێكی ڕه‌نگه بگاته ملیارێك دۆلار، ئه‌وانه بفرۆشن له ڕێگه‌ی موزایه‌ده‌ی ڕاسته‌وخۆ، چونكه دۆخی ئابووری باش نییه و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه به‌لاش بدرێته وه‌به‌رهێنه‌ران بفرۆشرێن بۆ خه‌رجیی حكوومه‌ت."
د. فازڵ نه‌بی گوتیشی: 'ناكرێت زه‌ویه‌كی باش به‌لاش بدرێته وه‌به‌رهێنه‌ر، بۆیه پێویسته حكوومه‌ت به سیاستی خۆیدا بچێتەوە بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو سێ مانگه‌ی داهاتوو بتوانێ دۆخه‌كه به‌ئاسانی تێ په‌ڕێنێت و جگه له‌وه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بەبێ كێشه به‌شی خۆی وه‌رگرێت، چونكه به‌یاسا بۆی دیاری كراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ش بكات ئه‌وكات تووشی هیچ قه‌یرانێكی دارایی نابێت."
گوتیشی: "ئه‌و قه‌یرانه كاتییه و ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ ڕێكار و خاڵه بگرێته به‌ر ده‌توانێ بەبێ گرفت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا تێ په‌ێنێت، چونكه زۆر له ڕایه‌كان پێیان وایه، ئه‌وه‌ی هه‌یه دروست كراوه و كاتییه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تێ ده‌په‌ڕێندرێت و نرخی نه‌وتیش به‌رز ده‌بێته‌وه."
بڵند ئیبراهیم