لە قامیشلۆ ڕێگری لە كۆنگرەی ئەنەكەسە كرا

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-16 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بڕیار بوو ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ENKS) ڕۆژی 14 ی ئەم مانگە كۆنگرەی چوارهەمی خۆی لە شاری قامشلۆ بە بەشداری نزیكەی 160 ئەندام ببەستێت، بەڵام بەرپرسانی ئەو ئەنجوومەنە ڕایانگەیاند هێزە ئاسایشییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕێگەیان نەداوە بە ئەندامەكانیان بچنە نێو هۆڵی كۆنگرەكە بەهۆی ئەوەی مۆڵەت وەرنەگیراوە. حەسەن ڕەمزی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ENKS لە لێدوانێكدا بۆ دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند “لە ڕێگەی نێردەی ئەمریكاوە، هەسەدەمان وەكو نێوندگری گفتوگۆی ناوخۆ ئاگاداركردەوە و سەرباری ئەوەش ئاسایش ڕێگری لە ئەنجامدانی كۆنگرە كرد.” هەروەها دەڵێت ئەوان بە شێوازێكی دیكە كۆنگرەكەی خۆیان دەبەستن. ڕۆژنامەوان دلۆڤان چەتۆ كە یەكێك بوو لەو كەسانەی بانگهێشتی كۆنگرەكە كرابوو لە […]

The post لە قامیشلۆ ڕێگری لە كۆنگرەی ئەنەكەسە كرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.