بە وێنەوە... هێزێكی ئەمنیی تایبەت گەمارۆی یاریگای بەرشلۆنەیان داوە

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

ئەمشەو یاریی كلاسیكۆ بەڕێوەدەچێت


ئەم ئێوارەیە هێزێكی ئەمنیی تایبەتی ئیسپانیا گەمارۆی یاریگەی كامپ نۆی بەرشلۆنەیان داوە، ئەمەش وەكو ئامادەكارییەكە بۆ كۆنترۆڵكردنی یاریی كلاسیكۆی ئەمشەو، كە لەم یاریگایەدا بەڕێوەدەچێت و مەدرید بەردەوامە لە ترسی راپەڕینەوەی كەتەلۆنیە ئازادیخوازەكان.


یانەی تۆپی پێی بەرشلۆنە وەك یەكێك لە سیمبۆڵەكانی سەربەخۆخوازی، بەردەوام پێگەیەكی سەرەكیی هەڵسانەوە و راپەڕینەوەی ئازادیخوازانی هەرێمی كەتەلۆنیای ئیسپانیا بووە، ئەمشەویش كە كاتژمێر ١٠ بە كاتی هەرێمی كوردستان، یاریی كلاسیكۆی نێوان هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ریال مەدرید بەڕێوەدەچێت، چاوی دنیا لەسەر یاریگا و هاندەرەكانە.