زانیارییەک لەبارەی جیاوازی نێوان هه‌وای ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بۆ شۆفێران بڵاو کرایەوە.
پەیجی فەرمی ترافیک ئێف ئێم سلێمانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، لەبارەی جیاوازی نێوان هه‌وای ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ئاماژەی بەوە کردووە کە هه‌وای فێنككه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دوو به‌شدا:
یه‌كه‌م: هه‌وای ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل: واته هه‌وا له ده‌ره‌وه دێت بۆ فێنككه‌ره‌وه و ئه‌ویش سارد یان گه‌رمی ده‌كات و ده‌ینێرێت بۆ ناو ئۆتۆمبێل
دووه‌م: هه‌وای ناو ئۆتۆمبێل: واته فێنككه‌ره‌وه هه‌وای ناو ئۆتۆمبێله‌كه وه‌رده‌گرێت و سارد یان گه‌رمی ده‌كات و دووباره ده‌ینێرێته‌وه بۆناو ئۆتۆمبێل.
كه‌ی هه‌وای ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرین و كه‌ی دووباره هه‌وای ناوه‌وه به‌كاربێنینه‌وه؟
1- باش وایه له سه‌ره‌تای كارپێكردنی ئۆتۆمبێل كاتێك هه‌وای ناوه‌وه گه‌رمتره له هه‌وای ده‌ره‌وه ئه‌وا هه‌وای ده‌ره‌وه بدرێت به فێنككه‌ره‌وه تا زووتر هه‌واكه سارد بكات.
2- باش وایه هه‌وای ده‌ره‌وه به‌كاربێت كاتێك سیستمی گه‌رمی به‌كارده‌هێنیت تا شێ و ته‌می ناو ئۆتۆمبێله‌كه جامه‌كان دانه‌پۆشن.
3- ئه‌گه‌ر گه‌شتێكی درێژ بكرێت و سه‌رنشینت له‌گه‌ڵ بوو باشتر وایه هه‌وای ده‌ره‌وه به‌كاربێت تا بڕی پێویست له ئۆكسجین دابین بكات بۆ ناو ئۆتۆمبێله‌كه.
4- باش وایه هه‌وای ده‌ره‌وه به‌كاربێت له كاتیكدا سه‌رنشینه‌كانت نه‌خۆشبوون به تایبه‌ت نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان.
5- باش وایه هه‌وای ناوه‌وه به‌كاربێته‌وه كاتێك له‌ناو شاردا شۆفێری ده‌كه‌یت تا رێگه بگرێت له پیسی و گازی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن و نه‌یه‌نه ناو هه‌وای ئۆتۆمبێله‌وه.
6- باش وایه هه‌وای ناوه‌وه به‌كاربێته‌وه كاتێك له بارودۆخێكی ئاسایی شۆفێری ده‌كه‌یت.
7- باشتر وایه هه‌وای ناوه‌وه به‌كاربێته‌وه كاتی خۆڵ بارین و ته‌پ و تۆز تا رێگری بكرێت له‌پیس بوون و گیرانی ده‌رچه‌ی هه‌واكانی سیسته‌مه‌كه.
8-باشتر وایه هه‌وای ده‌ره‌وه وه‌ربگیرێت كاتێك كه‌سێك جگه‌ره ده‌كێشێت تا سه‌رنشینه‌كانی تر سه‌لامه‌تبن له مه‌ترسی دوكه‌ڵ.