دیجیتال میدیای سپێدە
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت دەبێت ڕێگا لە گەڕانەوەی دووبارەی تیرۆر بگرێن”.
محەمەد حەلبووسی لە كۆنفڕانسی زانكۆی ئەمریكی -كوردستان لە دهۆك ڕایگەیاند،" عێراق پێویستی بە سەقامگیرییە، دەبێت ڕێگا لە دووبارە گەڕانەوەی تیرۆر بگیردرێت".
ڕاشیگەیاند، پاشەكشەی ڕۆشنبیری لە عێراقدا هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو"دەبێت دیپلۆماسی هۆشمەندانە پەیڕەو بكەین".
ئاماژەی بە ئەوەش كرد،" ڕەنگە جارێكی دیكە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان سەرهەڵبدەنەوە."