نه‌وتی خاوی برێنت بۆ 91 دۆلار و 99 سه‌نت دابەزی

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

- دەستپێکردنەوەی رەوانەکردنی نەوت لە رێگەی هێڵی "Drujba"، نیگەرانییەکانی دابینکردنی کەمکردەوە کە ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبوو.

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٩١ دۆلار و ٩٩ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ٩٤ دۆلار و ٧٩ سەنت و رۆژەکەی بە ٩٢ دۆلار و ٨٦ سەنت تەواو کرد.

ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٩، بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی له‌سه‌دا ٠،٩٣ دابەزینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بە ٩١ دۆلار و ٩٩ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٨٤ دۆلار و ٥٥ سەنت فرۆشرا.

مەترسییە جیۆسیاسییەکانی بازاڕ، کەمبوونەوەی نیگەرانییەکان لە خستنەبازاڕی نەوت و چاوەڕوانییەکانی کەمبوونەوەی خواست کاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەبوو.

کۆمپانیای هێڵی بۆڕی نەوتی رووسی "Transneft" رایگەیاندبوو کە رەوانەکردنەوەی نەوتی رووسیا لە رێگای ئۆکرایناوە بۆ ئەورووپا دەست پێ دەکاتەوە، دەستپێکردنەوەی رەوانەکردنی نەوت لە رێگەی هێڵی "Drujba" کە لە ئۆکرایناوە بە ئاراستەی هەنگاریا نەوت دەگوازێتەوە، نیگەرانییەکانی دابینکردنی کەمکردەوە کە ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبوو.

کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی خاوی بازرگانیی ئەمریکا، ئەگەری زیادبوونی داواکاری لەسەر نەوت لێ کەوتەوە، ئەمەش گوشاری خستە سەر دابەزینی نرخی نەوت.

فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە یەدەگەکانی نەوتی ئەو وڵاتە، هەفتەی رابردوو نزیکەی پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە و گەیشتووەتە ٤٣٥ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل، ئەمە لە کاتێکدایە کە وا چاوەڕوان دەکرا چوار ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل زیاد بکات.

هەروەها لە یەدەگەکانی نەوتی خاوی ستراتیجیی ئەمریکا کە یەدەگەکانی نەوتی خاوی بازرگانی ناگرێتەوە، چوار ملیۆن و ١٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە و دابەزیووە بۆ ٣٩٢ ملیۆن و ١٠٠ هەزار بەرمیل.

لە لایەکی دیکەیشەوە زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چین، ئەگەری کەمبوونەوەی داواکاری لەسەر نەوتی کەم کردووەتەوە، ئەمەیش کاریگەری کردووەتە سەر نرخی نەوت.

لە میانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین کە دووەم گەورەترین بەکاربەری نەوتی خاوە لەسەر ئاستی جیهان، جێبەجێکردنی "حاڵەتی سفر" بەردەوامە.

باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٩٢ دۆلار و ٥٢ سەنت بۆ ٩٣ دۆلار و سێ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٩١ دۆلار و ٧٠ سەنت بۆ ٩١ دۆلار و ٣٩ سەنت بمێنێتەوە.