لە گوندێكی سەر بە خەلیفان چەند چەكدارێك هاووڵاتییەك رووت دەكەنەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

لە نیوە شەوی رابردوو چەند چەكدارێك رێگە لە هاووڵاتییەك دەگرن و هەرچی پارەی پێ بووە لێ دەستێنن.

بە پێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە زاری كرمانجی، ئەو چەكدارانە ژمارەیان لە 5 تا 7 كەس بووە، كاتژمێر 1 تا 2ی شەوی رابردوو لە نزیك گوندی دەربەندۆكی سەربەناحیەی خەلیفان رێگەیان لە ئۆتۆمبێلێك گرتووە كە شوفێرەكەی هاووڵاتییەكی دانیشتووی شیلادزێیە و هەر چی پارەی پێ بووە لێیان سەندووە.