سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به داخستنی ده‌یان باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌هۆی نه‌بوونی هیچ عێراقییه‌ك له‌و وڵاتانه، هه‌روه‌ها خه‌رجیی ساڵانه‌ی باڵیۆزخانه‌كانی به 200 ملیار دینار خه‌مڵاندووه.
له‌گه‌ڵ بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانهكاندا محه‌مه‌د شیاع سودانی هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیمتیازاتی پله تایبهتهكانیشى راگه‌یاند، میدیا عێراقیه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه كه ته‌نها له یه‌ك ساڵدا زیاتر له 600 ئۆتۆمبێل به‌ناوی ده‌زگا سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه به‌بێ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ حكومه‌ت هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی حوكم بووه به‌رله نزیكه‌ی 20 ساڵ و نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سودانى بڕیاریداوه پێداچوونه‌وه بۆ خه‌رجییه‌كانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه بكات كه ته‌نها مووچه‌كانیان ده‌گاته سێ تریلیۆن دینار له ساڵێكدا، میدیا عێراقییه‌كان باس لهوهدهكهن، كه باڵیۆزخانه‌ی عێراق له كینیا 30 كارمه‌ندی هه‌یه له كاتێكدا ته‌نها چوار هاوڵاتیی عێراقی له‌و وڵاته هه‌ن، میدیا عێراقیه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه كه هه‌ر وه‌زیرێك شه‌ش ملیۆن و 500 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت مووچه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی چوار ملیۆن دیناره و ده‌رماڵه‌كانیان دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دیناره، په‌رله‌مانتاران مووچه‌كانیان شه‌ش ملیۆن و 800 هه‌زار دیناره، سێ سه‌رۆكه‌كه‌ش 10، 11 و12 ملیۆن دیناره به‌پێی بڕوانامه به ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی.