بۆ كەشوهەوای ئەمشەو هۆشداری دەدرێت

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری دەربارەەی كەشوهەوای ئەمشەو دەداتە هاووڵاتیان و شۆفێران و دەڵێت: “تەم و مژی چڕ تەواوی ناوچەكان دەگرێتەوە و ئاستی بینین كەم دەبێتەوە”. محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە كاتەكانی 9 ی ئەمشەوی پێنج شەممە بەدواوە تا پێشنیوەڕۆی سبەینێ‌ هەینی تەم و مژی چڕ تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوه و ئاستی بینین كەم دەبێتەوه. ئەو شارەزایەی كەشناسی هۆشداری دەدات و دەڵێت: “شۆفێران بە هۆشیارییەوه شۆفێری بكەن بەتایبەت بارهەڵگرەكان و خراپترین ڕێگا لەو كاتەدا ڕێگای سەرشاخی بەرانانە، كە هاتووچۆی هاووڵاتیانی كەلار – سلێمانی لەسەرە”. دەشڵێت: “داواكارم ئەمشەو تا سبەینێ‌ ئەو ڕێگایە دابخرێ، چونكە ئەگەری تەم و […]

The post بۆ كەشوهەوای ئەمشەو هۆشداری دەدرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.