سەربازانی ئیسرائیل هه‌ڵكوتایە سه‌ر گۆڕى یوسف سه‌لامى خوداى له‌سه‌ر بێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ فه‌له‌ستینییه‌كان به‌رپه‌رچى جووله‌كه‌ نیشته‌جێكراوه‌كانیاندا له‌كاتى هه‌ڵكوتانیان بۆسه‌ر گۆڕى یوسف سه‌لامى خوداى له‌سه‌ر بێت له‌ رۆژهه‌ڵاتى نابلوس له‌ به‌ره‌ى رۆژئاواى داگیركراودا.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ جووله‌كه‌ نیشته‌جێكراوه‌كان، له‌ژێر پاراستنی سه‌ربازانی داگیركه‌ری ئیسرائیل، هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر گۆڕی یوسف سه‌لامى خوداى له‌سه‌ربێت، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی نابلوس، كه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژ له‌ نێوان هاوڵاتیانى فه‌له‌ستینى و سه‌ربازانی داگیركه‌ر ڕوویدا.

به‌ گوته‌ی شایه‌تحاڵان، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌ نێوان هاووڵاتیان و سه‌ربازانی داگیركه‌ر ڕوویداوه‌.

كه‌تیبه‌كانى نابلوس ڕایگه‌یاند، راسته‌وخۆ به‌ گولله‌و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هێزه‌كانى داگیركارى جووله‌كه‌و ئامێره‌ سه‌ربازییه‌كانیان كردوه‌ته‌ ئامانج له‌ ده‌وروبه‌ری "ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵات" گولـله‌ و ته‌قه‌مه‌نی به‌ ئامانج گرتووه‌.

به‌یانى ئه‌مڕۆش كه‌ناڵی 12ی عیبری بڵاویكرده‌وه‌: "چالاكی هێزه‌كانی سوپا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ ناوچه‌ی نابلوس كۆتاییهات، له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌قه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كانی سوپا كراوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێبكه‌وێته‌وه‌".