شێخان-KDP.info - ئەمڕۆ سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی، سەردانی قەزای شێخان و کۆشکی میری ئێزدییانی کرد و لە لایەن میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی کوردستان و جیهانەوە پێشوازیی لێ کرا.
دەربارەی سەردانی سیداد بارزانی، کەریم سلێمان، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "کۆبوونەوەکە دوو تەوەری سەرەکیی هەبوو، یەکێك دووبارە پیرۆزبایی بوو لە میری ئێزدییان و دووەمیشیان دووپاتکردنەوەی پشتگیریی سەرۆک بارزانی بوو بۆ میری ئێزدییان و ئێزدییان بەگشتی."
گوتیشی: "نوێنەری سەرۆک بارزانی بە میری ئیزدییانی ڕایگەیاند، کەوا تایبەتمەندیی ئێزدییان پاراستوو دەبێت و پشتگیریی تەواوی مافی ئیزدییان دەکەن."
کاروان باعەدری