مه‌راسیمى ناشتنى ته‌رمى 14 كه‌س له‌رووداوه‌كه‌ى سلێمانى به‌رێوه‌چوو

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

دواى رووداوه‌كه‌ى شه‌وى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو له‌شارى سلێمانى كه‌تێیدا 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا وژماره‌یه‌كیش بریندار بوون، ئه‌مرۆ مه‌راسیمى نوێژكردن وشاردنه‌وه‌یان بۆ كرا.

ئه‌مرۆ له‌مه‌راسیمێكدا، ته‌رمى 14 كه‌س له‌رووداوه‌كه‌ى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى شارى سلێمانى، دواى ئه‌نجامدانى نوێژى مردوو، له‌گۆرستانى كه‌ڵه‌كن به‌خاك ده‌سپێردرێن ویه‌كێك له‌ته‌رمه‌كانیش بۆ ئێران ده‌گوازرێته‌وه‌.

رۆژى پێنج شه‌ممه‌ له‌كاته‌كانى شه‌و دا، ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز ده‌بیسترێت، كه‌به‌هۆى ته‌قینى سیستمى غازه‌وه‌ خانوویێك رووخاوه‌ وبه‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى كه‌وتوونه‌ته‌ ژێره‌وه‌، ودواى نزیكه‌ى 20 كاتژمێر له‌گه‌ڕان وبه‌دواداچوون، توانیان ته‌رمى 15 كه‌س كه‌گیانیان له‌ده‌ستدابوو ده‌ربهێندرێن كه‌یه‌كێك هاوڵاتى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بووه‌، وته‌قینه‌وه‌كه‌ش له‌ماڵى حاجى مه‌زهه‌رى سیرێى شارباژێر بووه‌، هه‌روه‌ها له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ دا 12 كه‌س بریندار ببوون.

هه‌ر به‌هۆى گه‌وره‌یى رووداوه‌كه‌وه‌ به‌رپرسانى شارى سلێمانى ماته‌مینى گشتییان راگه‌یاند، وئه‌مرۆش مه‌راسیمى ناشتنیان بۆ رێكخرا.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ى مالى حاجى مه‌زهه‌ر به‌هۆى سیستمى غاز وشۆفازه‌وه‌ بوه‌ ئه‌وانه‌ى گیانیان لده‌ستداوه‌ ته‌مه‌نیا له‌هه‌شت مانگ بۆ 55 ساله‌ وخانه‌واده‌ى حاجین له‌كوڕ وكوڕه‌زا وكچه‌زا وكچ جگه‌ له‌وه‌ستاى غازه‌كه‌ كه‌خۆشى گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌رئه‌مرۆش به‌به‌شدارى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ولایه‌نه‌ حزبییه‌كان وخه‌ڵكى شارى سلێمانى، له‌مزگه‌وت نوێژى مردوویان له‌سه‌ر كرا وبه‌مه‌راسیمێكى تایبه‌ت له‌گۆرستانى كه‌ڵه‌كنى شارى سلێمانى به‌خاكسپێردران.