كه‌شناسی: بارانی به‌ لێزمه‌ له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌بارێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه‌ بارانی به‌ لێزمه‌ له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌بارێت.

به‌پێی ڕاگه‌یندراوێكی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێم نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما هاوشێوه‌ی رۆژه‌كانی رابردوو ده‌بێت، به‌ڵام رۆژی دووشه‌ممه‌ ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێم بۆ په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌گۆڕێن.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، رۆژی سێشه‌ممه‌ بارانی به‌ لێزمه‌ له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما ده‌ست به‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.