دیجیتال میدیای سپێده
رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌تى سعودی بڵاویكردۆته‌وه: كهمحمد شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆمه‌ڵێك فه‌رمانى ده‌ركردوه ولهنێویشیان دا لادانى ده‌رماڵه‌كانى نووسینگه‌كه‌ى، وهه‌روه‌سا كشاندنه‌وه‌ى زێرهڤانانى پێشووى سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق.
رۆژنامه‌كه راشیگه‌یاندوه: ئه‌و هێزه‌ى كهراسپێردراوه بۆ پاراستنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو، فه‌رمانى پێكراوه بكشێننه‌وه، كه‌له نزیكه‌ى 100 كه‌س پێكدێن كه‌له‌لایه‌ن سودانیه‌وه، فه‌رمانى به‌جێهێشتنى ماڵى كازمیان پێدراوه.
هه‌روه‌ها به‌پێى فه‌رمانه‌كانى سودانى، سه‌رۆك كۆماره‌كانى عێراق وسه‌رۆك وهزیرانهكانى پێشووتر كه‌له‌ساڵى 2003ه‌وه سه‌رۆكایه‌تیان كردوه فه‌رمانه‌كه ده‌یانگرێته‌وه وته‌واوى ئه‌و شایستانهى له‌بریاره‌كه دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه لێیان ده‌كشێننه‌وه.
به‌پێى چاودێرانى سیاسى بێت كه‌قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌كه كردوه، پێده‌چێت ئه‌م بریاره‌ى سودانى كاردانه‌وه‌ى لێبكه‌وێته‌وه وپهیوهندییهكانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانى عێراق تێكبچێت.
به‌هۆی بریاره‌كه‌ى سودانیه‌وه، شایشتهكانى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق لاده‌برێن، به‌محمد حلبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و عهبدوڵلهَتیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمار و نووسینگهكانیشیان. ئه‌مه جگه له‌سه‌رۆك وهزیرانهكانى پێشووترى عێراق تا ده‌گاته كازمى وخۆى.