ژنێکی ئەمریکی بەهۆی کوشتنی هاوشێوەکەی زیندانی هەتا هەتایی دەکرێت

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

ژنێکی ئەمریکی بە تاوانی کوشتنی هاوشێوەکەی و لەپێناو هەڵگرتنەوەی شوناسەکەیدا، سزای زیندانی هەتە هەتایی بەسەردە سەپێنرا.

بە دەمانچە هاوشێوەکەی خۆی کوشتوە تا بتوانێت شوناسی ئەو بۆخۆی هەڵبگرێت

لۆیس ریس، تەمەن 57 ساڵ کە لە ئەمریکا بە "داپیرە هەڵهاتوەکە" ناسراوە، لە ساڵی 2018 دا، بە دەمانچە هاوشێوەکەی خۆی کوشتوە تا بتوانێت شوناسی ئەو بۆخۆی هەڵبگرێت.
 پێی زانیوە کە کەسێکی دەوڵەمەندە کوشتویەتی بۆ ئەوەی خۆی وەک ئەو دەربخات و ببێت بە میراتگری سەروەت وسامانەکەی


ریس لە کاتی داننان بە تاوانەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی هاوشێوەکەی خۆی دۆزیوەتەوە و پێی زانیوە کە کەسێکی دەوڵەمەندە، هاوشێوەکەی وهاوسەرەکەی کوشتوە بۆ ئەوەی خۆی وەک ئەو دەربخات و ببێت بە میراتگری سەروەت وسامانەکەی.


"داپیرە هەڵهاتوەکە"لە دوای کوشتنی هاوشێوەکەی لە دەست پۆلیس هەڵهاتوە و تا ماوەیەک بێسەروشێوێن بوە، بەوهۆیەوە لەناو خەڵکی ئەمریکادا بە"داپیرە هەڵهاتوەکە ناسراوە".