دیجیتاڵ میدیای سپێدە
ئەمڕۆ شەممە بەرواری ١٩/١١/٢٠٢٢، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە یاوەری شاندێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەردانی لقی سێمێڵی یەکگرتووی کرد و لەلایەن بەرپرسی لق و ژمارەیەک لە کارگێر و ئەندامانی لقەوە بە گەرمی پێشوازی کرا. ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە وتەیەکیدا بۆ بەشێک لە کادیرانی رێکخستنی لقی سێمێڵ ، پێزانینی ھەبوو بۆ ھیمەت و ئیرادەی بەھێزی کادیران و رایگەیاند ئێمە خێرمان بۆ گەلەکەی خۆمان دەوێت و ئەوانەی نایانەوێت یەکگرتوو ھەبێت بەھەڵەداچوون، ئێمە دژایەتی گەندەلی و ناعەدالەتی دەکەین و بەرنامە و راگیری خودا جێبەجێدەکەین. لەبەرانبەردا ئامادەبوان خۆشحاڵی خۆیان بەو سەردانەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەربڕی و بەڵێنی وەفا و خزمەتکردن بەکاروانی یەکگرتوویان دووپاتکردەوە.