ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ديجيتال ميدیای سپێده‌

له‌ په‌یامێكی هاوخه‌می و هاوسۆزیدا، مامۆستا صلاح الدین محمد به‌هائه‌ددین لەپارێزگای دهۆك لەوتەیەكدا بۆ رێكخستنەكانی مەڵبەندی سێی یەكگرتوو رایگه‌یاند: ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه‌ له‌ سلێمانی روویداو بووه‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 15 هاوڵاتی، به كاره‌سات دانا.

هاوكات رایگه‌یاند كه‌ هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان ده‌نێرێت، له‌ خودای گه‌وره‌ داواكاربوو كه‌ سه‌بووری كه‌سوكاریان بدات و ئه‌وانه‌شی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.