گرژییەكان لەڕۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر دەبن

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-20 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- لە زۆرینەی شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گرژی و ئاڵۆزییەكان درێژەیان هەیە، ڕەوشی شارەكانی بۆكان و مەهاباد خراپە. بەپێی سەرچاوە خۆجێیەكان، شەوی ڕابردوو لە بۆكان، مەهاباد، پیرانشار، شنۆ، سەردەشت، سنە، سەقز، دیواندەرە، ئیلام و چەند ناوچەیەكی كرماشان خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزی هەبوون. بەپێی زانیارییەكان ڕەوشی مەهاباد زۆر خراپە، گرووپێك چەكداری نەناسراو خۆی ڕاگەیاندووە و دژی هێزە حكومییەكان شەڕ دەكات، لەبەرامبەردا سووپای پاسداران لە ورمێوە هێزێكی زۆری بە چەكی قورسەوە هێناوە بۆ ناو شاری مەهاباد و هێلیكۆپتەر بەسەر شارەكانەوە دەسووڕێتەوە. لە بۆكان ڕەوشەكە، ئاڵۆزە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا 11 هاووڵاتی كوژراون، دوكان و بازاڕەكان داخراون، شارەكە پڕ گرژی و ئاڵۆزییە. لە […]

The post گرژییەكان لەڕۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر دەبن appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.