دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشەکانی دوێنێ شەو بۆ سەر ڕۆژڤا و زۆرێک لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "بەگوێرەی ڕێکەوتنی نەتەوەیەکگرتوەکان مادەی 51 کە مافی بەرگری لەخۆکردن دەداتە وڵاتان، هێرشەکە ئەنجامدراوە."
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەوەشی ڕاگەیاند،" ئامانج لەهێرشەکە پاراستنی سنوری وڵاتەکەمان و ئاسایشی هاوڵاتیانە لە هەڕەشەکانی تیرۆرستانە و ریشەکێش کردنیان، کە بەمەستیان پەکەکە و یەپەگەن."
میدیای تورکیش بڵاوی کردەوە،" لە هێرشەکە 50 فرۆکەی جەنگی و 20 فرۆکەی بێ فرۆکەوان بەشدار بوونە."