واشنتن پۆست: ئێران یارمەتی ڕووسیا دەدات لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ شەڕی ئۆکرانیا

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-20 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بە پشتبەستن بەو زانیارییە هەواڵگرییانەی کە ئەمەریکا و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەی ڕۆژئاوا بینیویانە، بڵاویکردەوە کە ڕووسیا لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ دەستکردن بە دروستکردنی سەدان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکدار لەسەر خاکی ڕووسیا. ڕۆژنامەی ڕایگەیاندووە، بەرپرسانی ڕووسیا و ئێران لە سەرەتای مانگی یازدەوە لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لە ئێران ڕێککەوتنەکەیان کۆتایی پێهێناوە. بەپێی ڕۆژنامەکە سێ بەرپرسی ئاگادار لەو بابەتە ڕایانگەیاندووە، ڕووسیا و ئێران بەخێرایی هەنگاونان بۆ گواستنەوەی دیزاین و پێکهاتە سەرەکییەکان کە ڕەنگە ڕێگە بدەن بەرهەمهێنانی ئەو فڕۆکانە لەماوەی چەند مانگێکدا دەستپێبکات. وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وەڵامی داواکارییەکی بۆ لێدوان لەسەر ئەم بابەتە نەدایەوە. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز