باڵیۆزى ئێران له‌به‌غدا: داوامان له‌عێراق كردوه‌ چه‌ك له‌ده‌ستى گروپه‌كانى دژى تاران ده‌ربهێندرێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

باڵیۆزى ئێران له‌عێراق، داواى له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا وهه‌رێم كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ك له‌ده‌ستى گروپه‌ چه‌كداره‌كانى دژى ئێران ده‌ربهێندرێت، وعێراقیش له‌به‌رامبه‌ر دا داواى پێدانى موڵه‌تى كردوه‌.

ئاژانسى هه‌واڵى ئێرانى بڵاویكردۆته‌وه‌: محمد كازم ئال سادق باڵیۆزى ئێران له‌به‌غدا داواى له‌به‌رپرسانى عێراقى كردوه‌ سنوره‌كان كۆنترۆڵ بكات وچه‌كیش له‌ده‌ستى گروپه‌ چه‌كداره‌كانى دژى ئێران ده‌ربهێندرێت وبۆ كه‌مپه‌كان بگوازرێنه‌وه‌ و وه‌ك په‌نابه‌ر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.

سادقى راشیگه‌یاندوه‌: له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دواكارییه‌ى ئێران دا، عێراق داواى موڵه‌تى كردوه‌ به‌تایبه‌ت له‌بابه‌تى چه‌ك داماڵرانى گروپه‌ چه‌كدارییه‌كانى دژى ئێران كه‌له‌شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانن.

گوتیشى: حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر دوو داواكارى حكومه‌تى تاران رازى بووه‌، به‌ڵام پرسى چه‌كدانانى گروپه‌كان پێویستى به‌لێكتێگه‌یشتنى زیاتر هه‌یه‌ له‌نێوان سیسته‌مى دادوه‌رى هه‌ردوو وڵات دا.