سودانی چەند بڕیارێك دەربارەی هەرێمی كوردستان دەردەكات

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-21 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق پێنج بڕیاری گرنگی لەبەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەردەكات، كە تایبەتە بە بەشە نەوتی هاووڵاتیان و كردنەوەی دوو دەروازەی سنووری و جێبەجێ‌ كردنی بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجە. نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە نووسراوێكیدا بۆ وەزارەتی نەوت لەسەر داوای فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ داوای زانیاری لەسەر ناردنی بەشە نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كردووە، كە بڕەكەی ١٥٠ ملیۆن لیترە. بەپێی نووسراوێكی دیكە، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لە جێبەجێ كردنی ڕێكارەكان كردووە بۆ كردنی شاری هەڵەبجە بە پارێزگایەكی سەربەخۆ. هاوكات سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چەند نووسراوێكی دیكەدا بۆ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان و دەستەی دەروازە سنوورییەكان […]

The post سودانی چەند بڕیارێك دەربارەی هەرێمی كوردستان دەردەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.