سلێمانى.. هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌یان قوتابی زانكۆ و په‌یمانگاكانیان ده‌ستگیركردوه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ئه‌مڕۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سلێمانی ڕێگه‌یان نه‌دا قوتابیانى زانكو په‌یمانگاكان گردبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن

له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ ڕێگریكردن له‌ خۆپیشاندن ده‌یان قوتابی زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ به‌پێی وته‌ی شاهێدحاڵه‌كان نزیكه‌ی 30 قوتابی ده‌بن كه‌ ده‌ستگیركراون و ژماره‌یه‌كیش له‌ قوتابیان به‌هۆى گازى فرمێسك ڕێژ برینداربوونه‌ و ته‌ندروستیان تێكچووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ سپێده‌ راگه‌یاند: هێزێكى ئه‌منى چۆته‌ نێو حه‌ره‌می زانكۆی سلێمانی و چه‌ند قوتابیه‌كیان ده‌ستگیركردووه‌، به‌پێێ زانیاریه‌كان دژی ده‌ستگیركردنى قوتابیان له‌ زانكۆى سلێمانى قوتابیانى سه‌رجه‌م به‌ش و كۆلێژه‌كانی ئه‌و زانكۆیه‌ بریاریان داوه‌ بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن تا كاتێكی نادیار به‌هۆى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌ستگیركردنه‌ى قوتابیان كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستى پێكردووه‌.

ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له‌ پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن قزتابیانى زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌ستیپێكردوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ هه‌فته‌ی رابردو ده‌وام راگیرا، هاوكات خۆپیشاندانه‌كان گرژیی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چه‌ند جارێك گازی فرمێسكڕێژیان دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێناوه‌ و قوتابیانیش به‌ به‌رد وه‌ڵامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان دایه‌وه‌.

قوتابیانى زانكۆ و په‌یمانگه‌كان داوای پێدانی ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بۆ قوتابیانى ناوشار 40 هه‌زار و قوتابیانى ده‌ره‌وه‌ی شاریش 60 هه‌زاری دیناره‌، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن پاره‌ی خوێندنی پارالێڵی ساڵانه‌یان كه‌مبكرێته‌وه‌.