تورکیا: لە دەرئەنجامی هێرشێکی موشەکی یەپەگە بۆ سەر ناوچەیەکی سنوری تورکیا 3 کەس کوژراون

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-21 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

تورکیا دەڵێت یەپەگە، ڕۆژی دووشەممە پێنج موشەکی لە باکوری سوریاوە ئاراستەی ناوچەیەکی سنوری تورکیا کردووە کە سێ کەس کوژراون و چەند کەسێکی تریش بریندار بوون. ئەم ڕاگەیاندنەی تورکیا دوای هێرشەکەی کۆتایی هەفتەی ڕابردووی تورکیایە بۆسەر باکوری سوریا.  داود گول پارێزگاری غازی عەنتاب ڕایگەیاند، موشەکەکان بەر قوتابخانەیەک و دوو خانوو و بارهەڵگرێک کەوتوون لە ناحیەی کەرکامیس، لە نزیک دەروازەیەکی سنوری پارێزگای غازی عەنتاب، ئاماژەی بەوەشکرد، شەش کەس برینداربوون. دواتر سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە. کەناڵی سی ئێن ئێن تورک، ڕایگەیاند، موشەکەکان لە ناوچەی کۆبانی سوریاوە ئاراستەکراون کە لەلایەن یەپەگە کۆنتڕۆڵکراوە. ئەوەش دوای ڕۆژێک دێت لە هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر بنکە چەکدارە کوردییەکان لە باکوری سوریا و عێراق کە 89 ئامانجیان تێکشکاند. وه زاره تی بەرگری تورکیا راگەیاند ئەو ئۆپەراسیۆنە له تۆڵەسەندنەوەی هێرشه بۆمبڕێژکراوه که ی ئەسته نبوڵ بووه که هه فته یه ک لەمەوبەر شەش کەس کوژران ، کە دەسەڵاتداران ئه و ئۆپەراسیۆنەیان خستە ئەستۆی پارتی کرێکارانی کوردستان. هەرچەندە هەم هێزکانی سوریای دیموکراتیک و هەم پەکەک نکوڵیان لەوە کرد دەستیان لەو هێرشەدا هەبوبێت. لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆتایی هەفتەدا، ئەنقەرە ڕایگەیاند، لە هێرشی موشەکەکانی یەپەگە لە تەل ڕیفاتی سوریاوە بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە نزیک دەروازەیەکی سنووری لە پارێزگای کیلیسی تورکیا، 8 کارمەندی ئاسایش برینداربوون. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز