فێستیڤاڵی هەنگوین لە سلێمانی دەستپێدەكات

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-21 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بڕیارە لە ڕۆژی چوار شەممەوە فێستیڤاڵی هەنگوین لە سلێمانی بۆ ماوەی 4 ڕۆژ ئەنجام بدرێت. ساكار حەمەكەریم، ئەندازیاری كشتوكاڵی و خاوەنی پڕۆژەی هەنگەڵانەكەم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەژێر چاودێری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم فێستیڤاڵی ساڵانەی هەنگوین لە شاری سلێمانی دەستپێدەكات. ڕاشیگەیاند، فێستیڤاڵەكە لە ڕۆژی چوار شەممە 23- 11- 2022 دەستپێدەكات و تاوەكو ڕۆژی 26ی مانگ دەخایەنێت. ئاشكراشی كرد، فێستیڤاڵەكە لەژێر ناونیشانی (هەنگ بۆ ژینگە و هەنگوین بۆ ژیان) دەبێت و لە پاركی ئازادی دەكرێتەوە و ڕۆژانە لە كاتژمێر 10ی بەیانییەوە دەستپێدەكات.

The post فێستیڤاڵی هەنگوین لە سلێمانی دەستپێدەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.