لە ڕۆژئاوای كوردستان گورز لە سووپای توركیا وەشێنرا

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-22 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- هێزەكانی ڕزگاری عەفرین لە كاردانەوەی ئۆپەراسیۆنەكەی توركیادا دوو چالاكی سەربازیان لەدژی سوپای توركیا ئەنجامداوە. هێزەكانی ڕزگاری عەفرین لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە “دەوڵەتی توركیا بێوەستان لەبەرانبەر هەرێمەكانمان هێرش ئەنجام دەدات. لەم ڕۆژانەی دواییدا هێرشی ئاسمانییەكانی زیاتر كردووە. لە هێرشەكاندا كە دوو ڕۆژە بەردەوامە زیاتر شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردومانكراون و لە ئەنجامی هێرشەكاندا ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون”. ڕاشیگەیاند “چالاكی یەكەم لەبەرانبەر بارەگای سەربازی ئونجوپناری پۆلیسی تایبەت (POH) ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ٣ پۆلیسی تایبەت كوژران كە یەكێكیان ئەفسەرە و ٨ دیكەش بریندار بوون”. ئاماژەی بەوەشكرد “چالاكی دووەم لە هەرێمی مەرعا لەبەرانبەر بارەگای سەربازی دابیك ئەنجامدرا. لەو چالاكیەكەشدا ٣ […]

The post لە ڕۆژئاوای كوردستان گورز لە سووپای توركیا وەشێنرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.