ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پەیامێكی هاوخەمی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی دهۆك ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

لە بارەی روداوەكەی شەوی رابردووی شاری دهۆك و ئەو قوربانیانەی لێكەوتۆتەوە بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ، پەیامێكی هاوخەمی بڵاو كردۆتەوە و رایدەگەیەنێت : هەواڵی ئاگر کەوتنەوەی شاری دهۆک دڵگرانی کردین، بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیەکان وسەرجەم خزمان و خەڵکی ئازیزی دهۆک دەکەین، زۆر بەداخەوە ئەم حاڵەتانە دوبارەیە، دەخوازێ ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر، خوای گەورە شەهیدەکان بەر رەحمەتی خۆی بخات وشیفای خێرا بۆ بریندارەکانیش بێنێت.