بریندارێكی تەقینەوەكەی دهۆك گیانی لەدەستدا

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-22 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- یەكێكی دیكە لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی شەوی رابردووی دهۆك كە پۆلیس بوو، گیانی لەدەستدا، بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی لەو ڕووداوەدا گیانيان لەدەستدا گەیشتە 5 كەس. ئەو بریندارەی گیانی لەدەستداوە، پۆلیسە و ناوی كوڤان محەممەد سەعیدە، بە گیانلەدەستدانی ئەو پۆلیسە ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی تەقینەوەكەی شەوی رابردووی دهۆكەوە بووە 5 كەس. ناوی ئەو 5 كەسەی لە تەقینەوەكەی دهۆك بەهۆی تەقینی تانكیی غاز گیانیان لەدەستدا .. عەلی بەرواری – ئەفسەری پۆلیس غەفوور عومەر- پۆلیس كوڤان محەممەد سەعیدە – پۆلیس نیهاد عەلی سەعدوڵڵا – خوێندكار ئەیاد سعود ئەحمەد – كرێكار شەوی ڕابردوو لە بەشە ناوخۆییەكدا لە شاری دهۆك تانكییەكی غاز تەقییەوە و بەهۆیەوە […]

The post بریندارێكی تەقینەوەكەی دهۆك گیانی لەدەستدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.