حكومەتی هەرێم تاوتوێی ڕووداوەكەی دهۆك دەكات

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-22 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوەیەك بە بەشداری ژمارەیەك وەزیری پەیوەندیدار لەبارەی ڕووداوەكەی دهۆكەوە بەڕێوەدەچێت. بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی شاری دهۆك دەكرێت كە بەهۆیەوە 38 كەس بوونە قوربانی. شەوی ڕابردوو لە بەشە ناوخۆییەكدا لە شاری دهۆك تانكییەكی غاز تەقییەوە و بەهۆیەوە 5 كەس گیانیان لەدەستدا و 32 كەسی دیكەش بریندار بوون. ئەو ڕووداوە دوای ئەوە هات كە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە، 17112022 لە خانوویەكی سێ‌ نهۆمیدا سیستمێكی غاز تەقییەوە و بەهۆیەوە 15 كەس گیانیان لەدەستدا. لەكاردانەوەی ئەو ڕووداوانەدا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا كاركردن بە سیستمی غاز لە هەرێمی كوردستاندا ڕابگیرێت.

The post حكومەتی هەرێم تاوتوێی ڕووداوەكەی دهۆك دەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.