ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی حكومەت دەربارەی ڕووداوەكانی دهۆك و سلێمانی بڵاوكرایەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-22 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی مەسرور بارزانی تایبەت بە ڕووداوەكانی تەقینەوەی غاز ئاشكرا كرا. بەپێی راگەیەندراوێك سەربەلەیانی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە هۆكاری ڕووداوەكانی تەقینەوەی غازی لە سلێمانی و دهۆك كردووە. لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆیان ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری قوربانییەكان كرد و هیوای چاكبوونەوەی خێرایان بۆ بریندارانی ڕووداوەكان خواست. هەروەها بە ڕێز و پێزانینێكی زۆرەوە، باس لە گیانفیدایی و قوربانیدانی ڕائید عەلی بەرواری جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی دهۆك و پۆلیسە هاوكارەكانی كرا كە لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و بەتایبەتی قوتابییان، خۆیان كردە قوربانی. لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت ڕاسپێردران كە پێداچوونەوە بە هەموو ئەو […]

The post ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی حكومەت دەربارەی ڕووداوەكانی دهۆك و سلێمانی بڵاوكرایەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.