چین.. بەهۆی ئاگر کەوتنەوە له‌ لە کارگەیەک زیاتر له‌ 30 گیانیان له‌ ده‌ستدا

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگر لە کارگەیەک لە هەرێمی هێنان لە چین کە تیایدا ماددەی کیمیایی بەرهەمهێنراوە، 36 کەس گیانیان لەدەست دا.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنی نیشتمانیی وڵاتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ئاگرەکە کاتەکانی شەو لە کارگەیەکی شاری ئانیانگ کەوتووەتەوە و ماوەی زیاتر له‌ 3 کاتژمێر بەردەوام بووە.

لەو رووداوەدا، 36 کەس گیانیان لەدەستداوە، دوو کەس برینداربوون و دوو کەسیش بێسەروشوێنن.

لە کاتێکدا لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بەردەوامە کە هێشتا هۆکاری روودانەکەی دیار نییە، ژمارەیەک گومانلێکراو دەستگیرکراون.

لە چین، بەهۆی کۆنی ژێرخان یان نەگرتنەبەری رێوشوێنی پێویستی سەلامەتی لە دامەزراوەکانی وەک لە کۆگانان و بەرهەمهێناندا، ناو بە ناو ئاگرکەوتنەوە روو دەدات کە گیانلەدەستدان لێدەکەوێتەوە.

لە ساڵی 2015 دا لە ئاکامی تەقینەوەیەکدا لە کۆگایەکی هەڵگرتنی ماددەی کیمیایی لە بەندەری تیانجین لە چین، 173 کەس گیانیان لەدەست دا.