له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تانكێكی غاز له‌ شاری دهۆك ، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ به‌غدا په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوده‌كاته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و له‌ رووداوێكی دڵته‌زێندا له‌ دهۆك تانكێكی غاز ته‌قیه‌وه‌ و تێیدا چه‌ندین كه‌س بوونه‌ قوربانی، خوای گه‌وره‌ شه‌هیده‌كان به‌به‌هشتی به‌رین شاد بكات و داوا ده‌كه‌ین برینداره‌كانیش به‌زووترین كات شیفا بدات.

به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌ خه‌مناكه‌ رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت لیژنه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وه‌ پێكبێنێت و لێكۆلینه‌وه‌ی جدی بكه‌ن بۆ زانینی هۆكاره‌كانی ئه‌م رووداوه‌، و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌سه‌ر لاوازی و به‌هه‌له‌ به‌كارهێنانی سیسته‌می غاز و له‌هه‌مان كاتدا هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویست بۆ ئه‌و سیسته‌مه‌ پێشوه‌خته‌یه‌ بكرێت.

دووبارە دلتەنگی و هەڤخەمیا خۆ بۆ قوربانییان ڕادگەهینین و خودێ صەبر و هەدارێ بدەتە هەمی لایەكی.

دووباره‌ دڵته‌نگی و هاوخه‌می خۆمان بۆ قوربانییان راده‌گه‌یه‌نین و خوای گه‌وره‌ صه‌بر و ئارامی بداته‌ هه‌موو لایه‌ك

د. جمال كوچەر - سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو له‌ بەغدا
22/11/2022 سێ شه‌ممه‌