سەرۆك نێچيرڤان بارزانى و به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى كۆبوونه‌وه‌

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-22 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشەممە 22/11/2022 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌ بەغدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى، سه‌رۆكى كوتله‌ى فه‌تح كۆبووه‌وه‌. لە كۆبوونەوەكه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و كارنامه‌ و ئه‌ركه‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقييان تاوتوێ كرد. به‌ڕێز ئه‌لعامرى جه‌ختى كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌قامگيرى به‌رده‌وام بێت ده‌ر‌فه‌تێكى مێژوويى هه‌يه بۆ سه‌ركه‌وتن و جگه‌ […]