سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و به‌ڕێز ئه‌لعه‌بادى دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-22 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

له‌ به‌رده‌‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/11/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌يده‌ر ئه‌لعه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر، ديدارێكى ئه‌نجام دا. له‌ ديداره‌كه‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منيى وڵات و گرنگيى پشتگيركردنى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ جێبه‌جێكردن و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها كارى پێكه‌وه‌يى و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى لايه‌ن و پێكهاته‌ عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى […]