بوومەلەرزەیەکی بە‌هێز تورکیای هەژاند

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بەرەبەیانی ئەمڕۆ زەوی لەرزیەك بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر لە پارێزگای دوزجەی تورکیا روویدا، قووڵایی بوومەلەرزەکە 10.6 کیلۆمەتر بووە و لە ئیستەنبووڵ و ئەنقەرەش هەستی پێکراوە.

بوومەلەرزەکە شاری ئیستانبوڵ و چەند شارێکی دیکەی تورکیای هەژاندووە، ناوەندی بوومەلەرزەکە شاری دوزجە بووە.

وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، 35 کەس برینداربوون کە 32 کەسیان لە دوزجەن، یەکێکیان لە ئیستانبوڵ و دوو کەسەکەی دیکەش لە پارێزگاکانی بۆلو و زۆنگوڵداک.

بەپێی زانیارییەکان ژمارەیەک باڵەخانە و خانووی دوزجە زیانیان بەرکەوتووە.