بومەلەرزەیەک باکووری ڕۆژئاوای تورکیا دەهەژێنێت و 50 کەس بریندار بوون

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-23 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

دەزگای ڕاگەیاندنی تورکیا و دەزگای کارەساتەکانی حکومەت وتی بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیای داوە و لە ئیستەنبوڵیش هەستی پێکراوە، بەهۆیەوە 50 کەس بریندار بوون و هەندێک لە بیناکانی هەرێمی دوزچ زیانییان بەرکەوتووە. تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵێک نیە لەسەر حاڵەتی گیان لە دەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەوە کە کاتژێمێر 4:08 خولەکی بەیانی لە گۆلیاکای داوە کە ناوچەیەکە دەکەوێتە دوزچ و 200 کم لە ڕۆژهەڵاتی ئیستەنبوڵەوە. وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلۆ بە کەناڵی تی ئاڕ تی هابەری وت " پشکنینەکانمان لە گوندەکانی دەوروبەری گۆلیاکا خەریکە تەواو دەبن. هیچ زیانێکی گەورە نەکەوتۆتەوە، تەنها هەندێک کۆگا لەو ناوچانەدا ڕووخاون." وتیشی " لە کاتی بومەلەرزەکەدا کارەبا بڕاوە، بەڵام بەرپرسان لە ئێستادا هەوڵی چاککردنەوەی هێڵەکانی کارەبا دەدەن." دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆی سەر بە دەوڵەتی ڕووسیا وتی دادگای دوزچ یەکێک بووە لەو بینایانەی کە لە ناوچەکەدا زیانییان پێگەیشتووە. بەڕێوبەرایەتی کارەساتەکانی تورکیا وتی هەزاران خێمە و بەتانی ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کردووە کە بومەلەرزەکە لێیداوە، 37 کەسی لە دوزچ بریندار کردووە، هەروەها لە زۆنگولداک و بورسا و ئیستەنبوڵیش خەڵک بریندار بوون. تورکیا لەسەر ئەو هێڵەیە کە وایلێدەکات بومەلەرزەی تیادا ڕووبدات، لە ساڵی 1999 دا دوو بومەلەرزەی بەهێز لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیایاندا و 18,000 کەس گیانیان لە دەستدا. لە ساڵی 2020 دا لە بومەلەرزەیەکدا لە شاری ئیزمیری ڕۆژئاوای تورکیا زیاتر لە 100 کەس گیانیان لە دەستدا. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز