لەساڵیادی تیرۆركردنی د.هۆشیاردا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایگەیاند: جێبەجێنەكردنی بڕیاری دادگا، پشتگیریكردنی بكوژە

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئەمرۆ چوارشەممە 23-11-2022 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەشەشەمین ساڵیادی تیرۆركردنی دكتۆر هۆشیار ئیسماعیل كە لە هەولێر بەڕێوەچوو بەشداری كردو لەوتەیەكیدا بۆ ئامادەبوان ڕایگەیاند: شەش ساڵ تێپەڕێ بەسەر تیرۆركردنی كەسێك كەبەناهەق ستەمی لێكراوە و شەهیدبوون پلەیەكی بەرزە دەستی هەموكەس ناكەوێ، خوا شەرەفمەندمان بكات بەو پلەیەو ئەركی ئێمەیە لەسەر ئەو بابەتە تێبچین وە ئەو بابەتە بەسەر ئێمە ساغ نەكەنەوە كە بڵێین دونیایەن ئیعدام نەماوە، ئێمە حەقمان بەسەر ئەوەوەنیە بەڵكو ئیعدام بڕیاری خواییە.   ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وتیشی: بەقسەی ئەملاو ئەملا دەكەن وەك پێشتر كردوتانە لەهێنانی پرۆژەی بێ مانا بۆ ناو كۆمەڵگا، ئێمە دەڵێین جێبەجێنەكردنی بڕیاری دادگا پشتگیریكردنی بكوژە ، ئێمەی ئیماندار بۆ مردن كێشەمان نیە هەمو بەڕێوەین بۆ مردن بەڵكو نیگەرانی ئێمە لەم ستەم و زوڵمەوە تۆڵە سەندنەوەیە لەزاڵمو ستەمكار و تۆڵەسەندنەوەیە لەبكوژ.   مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەوەشی خستەڕوو: دەسەڵات لە هەموو بوارەكان خەم ساردە، بۆ نموونە وڵات وڵاتی نەوتە وڵاتی نەوتی عادەتەن بەشی خەڵك دەدات، بەڵام گەنجی ئێمە دێتە سەرجادە داوای 40هەزارو 60هەزار دەكات كە ناشیدەنێ، ئەوە داڕوخانەو پاشەكشەیە وڵاتێكی وەك كوردستان و وەك عێراق كە بەملیار بدزرێ كەچی گەنجێك داوای 40هەزار بكات كەچی پێی نەدەن وە توندوتیژی لەگەڵ بكەن ئەوە سەرلێشێواوی دەسەڵاتەوە عەیبە. ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەشدا: لەم بۆنە دڵسۆزانە بانگەشە دەكەین حەیفە دەسەڵاتی كوردی خۆی بێنێتە ئەو ئاستەوە ئەمبەرو ئەوبەر دروست نەكا هەمومان لەیەك بەرەبین كە بەرەی داكۆكییە، نەوتی ئێمە لەدونیا دەفرۆشرێ كەچی خەڵكی ئێمە لەسەرما دەلەرزێ.   لە كۆتای وتەكانیدا مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ووتیشی: ئەم بابەتەی شەهید مامۆستا وشیار ئێمە لێی ناترسین من ئێواران دوعای شەهیدی دەخوێنم ، بەڵكو باسی ئەو دەرفەتەیە كە بەبكوژ دەدرێ كە لێی دەرچێ و دەربازی ببێ، ئەوە پاشاگەردانیە وحەیفە، بۆیە داوای ڕەحمەت وفیردەس بۆ مامۆستای شەهید دەكەین وە هیوادارم میللەتی ئێمەش هۆشیار بێتەوە خۆییانە لەگەڵ بابەتەكان مامەڵەبكەین نەك دوژمنانە.