ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان كۆبوونەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-11-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 23/11/2022 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەگای تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر بە یواری شاندێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن وسەركردایەتی پێشوای لە بەرێز پرۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان و شاندێكی یاوەری كرد.


لە دیدارەكی برایانەدا بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهانی ئیسلامی گفتوگۆی لەبەرەوە كرا ، هەردوولا هاورابوون لەسەر ئەوەی كە هەرەشەكانی بەردەم سەقامگیری و ئاشتەوایی لە ناوچەكە و جیهان پێویستی بە كۆدەنگی و یەك هەڵوێستی هەموولایەن و پێكهاتەكان هەیە.


لەبەشێكی تری دیدارەكەدا جەخت لەسەر ئەوەكرایەوە كە وێرای كۆسپ و تەگەرەكان سوپاس بۆ خودا كاری ئیسلامی و بانگەواز لەسەرتاسەری جیهاندا لە پەرەسەندنێكی بەرچاودایەو مژدە بەخشی زۆر لەو بوارەدا هەیە.

ڤیدیۆ: